ئاڤا هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

سەرچاوەیەکی باڵای ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "پێمان وایە دیالۆگ و گفتوگۆ گرنگە و لەگەڵ کشانەوە نین".

 

چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15-7-2025، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبووەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی پیرمام و هەڵوێستی حزبەکە لەوبارەیەوە.


زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەڵوێستمان ڕوونە بەرامبەر ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێش، لەگەڵ بایکۆت و کشانەوە نین لە پرۆسەی سیاسیی عێراق.

 

دەشڵێت، پێمانوایە دیالۆگ گرنگە، دەبێت تێبگەین دۆخەکە گۆڕاوە، ئەوانەی ئێستا لە بەغدا بڕیاربەدەستن لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژانێک لەگەڵ مام جەلال و سەرۆک بارزانی دۆست بوون و هاوخەباتمان بوون، ئێستا زۆر جیاوازن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت: پێکەوە بڕیارمان دا لە دیالۆگ بەردەوامبین و بە گفتوگۆ هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین لەگەڵ بەغدا،

 

باکگراوند: ڕۆژی 14-7-2025، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەش بۆ تاوتوێکردن و یەکخستنی هەڵوێستی کورد بوو لەبارەی ئەم دۆخەی ئێستا و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: