هۆشیار زێباری: هێرشەکان و سیاسەتی برسیکردن دووژمنکارییەکی ئاشکران دژی کوردستان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێرشەکانی ئەم دواییەی "گرووپە وەلائییەکان" بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، بە "دوژمنکارییەکی ئاشکرا" ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم هێرشانە هاوکاتن لەگەڵ سیاسەتی "برسیکردنی ئابووری" و بڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان زیادییان کردووە. لە ڕابردوو دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گرووپە توندڕەوە عێراقییەکانیان بە جێبەجێکاری ئەو هێرشانە زانییوە.
پەیامی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، گرووپە چەکدارە وەلائییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، ژمارەیەک دامەزراوەی نەوتی و فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێریان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد و زیانی ماددییان گەیاند.
لە هەمان کاتدا: زێباری نووسیویەتی: ئەم هێرشانە هاوکات بوون لەگەڵ بڕیارەکانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی 75 ڕۆژ و سیاسەتی برسیکردنی ئابووری لەلایەن حکومەتەوە. ئەمە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەرمان لەلایەن هێزە لەیاسادەرچووەکانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئەوروپا تا مانگی هەشت مۆڵەت دەدەنە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای ڕاگرتنی گرژیی و پێکدادانەکانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ فرۆشیارانی عەلوەی نوێی هەڵەبجە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: گرێکوێرەی قەیرانی مووچە بەرەو کرانەوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئەوروپا تا مانگی هەشت مۆڵەت دەدەنە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای ڕاگرتنی گرژیی و پێکدادانەکانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ فرۆشیارانی عەلوەی نوێی هەڵەبجە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: گرێکوێرەی قەیرانی مووچە بەرەو کرانەوە دەچێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کوژرانی زیاتر لە 200 کەس ئاگربەست لە سوەیدا ڕاگەیێنرا