بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن بە جیا لەگەڵ فایەق زێدان و سوودانی لەبارەی مووچە کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن بە جیا لەگەڵ فایەق زێدان و سوودانی لەبارەی مووچە کۆبوونەوە

دیمەنی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و محەممەد شیاع سوودانی لە بەغدا

ئاڤا نیوز


بافڵ تاڵەبانی بە ئامادەبوونی فوئاد حوسێن لەگەڵ هەریەک لە سوودانی و فایەق زێدان، سەرۆکی باڵای ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆبووەوە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبوونەوەکەی سوودانی و بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان کرا.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو، 15ـی تەممووزی 2025، لە شاری بەغدا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە بەشداریی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق  بەجیا لەگەڵ هەریەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی باڵای ئەنجوومەنی دادوەری و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و چەندین دۆسیە و پرسی نیشتمانییان تاوتوێ کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، خاڵی سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە دۆسیەی ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پشتبەستن بە ڕێگاچارە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەمبارەیەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا. جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی ئەوەی کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانیانەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران.

شەیری بکە لە: