لە ڕانیە ڕەشەبا كارەبای ژمارەیەك گوند دەپچڕێنێت

شەیری بکە لە:
لە ڕانیە ڕەشەبا كارەبای ژمارەیەك گوند دەپچڕێنێت

دیمەنی شکانی ستوونی کارەبا بەهۆی ڕەشەباکەی ئەمڕۆوە

ئاڤا نیوز

ڕەشەبایەكی بەهێز زیان بە ژمارەیەك ستوونی كارەبای سنووری قەزای پشدەر دەگەیێنێت و بەو هۆیەوە كارەبای ناحیەیەك و گوندەكانی دەپچڕێت.

وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوای ئەمڕۆ کە بەهۆیەوە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران باری، لەگەڵ ئەوەشدا لە چەند ناوچەیەک بای بەهێز هەڵیکرد. لە گوندی گردەسبیان، شەش ستوونی کارەبا بەهۆی ڕەشەباوە زیانی بەرکەوتووە.

بڵاوكراوەی فەرمی: وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ڕەشەبا لە گوندی گردەسبیان، شەش ستوونی کارەبای شکاندووە و بەو هۆیەوە کارەبای ناحیەی هێرۆ و گوندەکانی پچڕاوە.

- تیمەکانی کارەبای ڕاپەڕین ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکەن و هەوڵ دەدەن بەزووترین كات کارەبا بۆ دانیشتووانی ناوچەکە بگەڕێننەوە.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: