
یاریگای فرانسۆ هەریری کە تایبەتە بە یانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر کرا و شەش کەس وەک ئەندامی یانەکە هەڵبژێردران.
زانیاریی تایبەت: شەوی سێشەممە ڕێککەوتی 15-7-2025، لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە شەش کەس وەک ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر هەڵبژێردران.
زانیاریی زیاتر: 206 ئەندام لە ڕێوڕەسمی دەنگدانەکەدا ئامادەبوون، بەڵام تەنیا 203 کەسیان دەنگیان دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەک لە زوبێر جەبار، جێماو سەدرەدین، ئاسۆ ئەمیر، ڕەوەز سەلام، سەفین کانەبی، ئالا دیدەوان وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر دیاری کران.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی یاسا دەبێت ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لە پێنج کەس کەمتر نەبێت و لە 10 کەس زیاتر نەبێت، هاوکات بە گوێرەی یاسای 50+1، ئەندامانی ئێستای دەستەی کارگێڕی دەنگیان بەدەستهێناوە.
ئەمەش بزانە: بڕیارە لە داهاتوودا ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کۆببنەوە و سێ ئەندامی دیکە دیاری دەکەن، یان بە هەڵبژاردن زیادی دەکەن، دواتر ئەو نۆ کەسە خۆیان دەتوانن کەسێک وەکو سەرۆکی یانەی هەولێر لەنێو خۆیان هەڵبژێرن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئەوروپا تا مانگی هەشت مۆڵەت دەدەنە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای ڕاگرتنی گرژیی و پێکدادانەکانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ فرۆشیارانی عەلوەی نوێی هەڵەبجە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: گرێکوێرەی قەیرانی مووچە بەرەو کرانەوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئەوروپا تا مانگی هەشت مۆڵەت دەدەنە ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای ڕاگرتنی گرژیی و پێکدادانەکانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ فرۆشیارانی عەلوەی نوێی هەڵەبجە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: گرێکوێرەی قەیرانی مووچە بەرەو کرانەوە دەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کوژرانی زیاتر لە 200 کەس ئاگربەست لە سوەیدا ڕاگەیێنرا