گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە كوردستان و عێراق لە دهۆکە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە كوردستان و عێراق لە سنووری قەزای سێمێل لە دهۆکە کە زیاتر لە هەزار مانگا لەخۆدەگرێت و هەلی کاری بۆ دوو هەزار و 400 کەس ڕەخساندووە.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەی كاڤین فارما، گەورەترین پرۆژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ بەرهەمهێنانی شیرەمەنی، دەکەوێتە سنووری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک. لە پرۆژەکەدا  باشترین مانگای جیهان بەخێو دەكرێت و ڕۆژانە بە دەیان جۆر بەرهەمی شیرەمەنیی سرووشتی و خۆماڵی ڕەوانەی بازاڕی ناوخۆ دەكات.

لێدوانی فەرمی: ڕەقیب ئەبابەكر، بەڕێوەبەری پڕۆژەكە بە ئاڤای ڕاگەیاند: زیاتر لە هەزار مانگا لەو پرۆژەیەدا هەیە، بە سیستمێكی زۆر پێشكەوتوو بە خێو دەكرێن، هەر مانگایەک ڕۆژانە 30 هەتا 35 لیتر شیر دەدات. هەروەها بەڕێگەی سیستمێكی بازنەیی هەر جارە و 72 مانگا بە یەكەوە دەدۆشرێن و پرۆسەی دۆشینەكەیان تەنیا 7 خولەك دەخایەنێت.

وەک بەڕێوەبەری پڕۆژەكە باسی دەکات، دوو هەزار و 400 هەلیكاریان بۆ خەڵکی سنوورەکە دابین كردووە، مووچەشیان لە 650 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات. "پلانمان هەیە بەرهەمەكانمان ڕەوانەی وەڵاتانی دەرەوەش بكەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: