کار بۆ بە گەشتیاریکردنی بەنداوی باوە شاسوار دەکرێت

شەیری بکە لە:
کار بۆ بە گەشتیاریکردنی بەنداوی باوە شاسوار دەکرێت

دیمەنی دەوروبەری بەنداوی باوەشاسوار

ئاڤا نیوز

کار بۆ پێشخستنی ژێرخانی گەشتیاریی سنووری قەزای کفری دەکرێت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کفری دەڵێت "دەرچەی بەنداوەکە خاوێن دەکەینەوە و کۆنکرێتی دەکەین تا پڕۆژەی تێدا دروست بکرێت ".

لێدوانی فەرمی: ڕەحیم کەریم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کفری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەرچەی بەنداوی باوەشاسوار کە ڕووبەرێکی فراوانی هەیە بڕێکی زۆر قامیش و زەلی تێدایە، ئێمە ئەو ژینگەیە بە چەند قۆناغێک خاوێن دەکەینەوە و هەڵیدەکەنین دواتر کۆنکرێتی دەکەین، هەروەها دەرفەت بۆ کەرتی تایبەت دەڕەخسێنین بۆ ئەوەی بێن و پڕۆژەی تێدا دروست بکەن.

- لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان بڕی 389 ملیۆن دینار بۆ کارەکان تەرخان کراوە.

- چەندین وەبەرهێن داواکاری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە لە خوارووی بەنداوی باوەشاسواریان پێشکەش کردووە.

- بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە و دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری، گۆڕانکاری بەسەر ڕێژەی گەشتیار بۆ دەڤەرەکە دروست دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی باوەشاسوار دەکەوێتە باکووری قەزای کفری و لە ساڵی 2011 دروست کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ