
دیمەنی زەوی نیشتەجێبوون. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەپاڵ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانیش لە سنووری شارەوانیی هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی شارەوانی تایبەت بە ئاڤا ئاشكرای دەكات، پلانەكە ئەوەیە سەرووی 10 هەزار زەویی جۆری كارت، بكرێنە تاپۆ.
چیرۆكی سەرەكی: لە چوارچێوەی كارەكانی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد، لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 761 كارتی زەوی لە نەخشەی كەرتی (42 كانیی قڕژاڵە) بەشی (57 ساتور)، كارەكانی تاپۆكردنیان تەواو بووە و وێنەی تۆمارەكانیان گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی و ئێستا ئامادەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان، یەكەیەكی نوێ بە ناوی 'یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد' لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە هێنرا كایەوە؛ تاوەكو ئێستا نزیكەی 78 هەزار كارتی زەوی لە سنووری هەولێر و دەوروبەری تاپۆ كراون و زیاتر لە 10 هەزار كارتی دیكەش ئامادەكراون بۆ ئەوەی تاپۆ بكرێن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد لەنێو وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو زەوییە كارتانەی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كارەكانی تاپۆكردنیان تەواو كراون و وێنەی تۆمار (تاپۆ)ـیان بۆ دەركراوە، خاوەنەكانیان دەتوانن لە بەیانییەوە سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەوانی بكەن بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری زەوییەكانیان، و دواتریش لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە و فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێكارەكان تەواو بكەن.
زانیاریی ئاڤا: ژمارەی كارتی زەوی سنووری شارەوانییەكان كە ئامادەكراون بۆ تاپۆكردنیان ئەمانەن:
٠ كانیی قڕژاڵە: 1600 كارتی زەوی
٠ كەرتی 92ـی شاوێس: 220 كارتی زەوی
٠ گەڕەسۆری نوێ (كەرتی باغەمرە شەهاب): 1800 كارتی زەوی
٠ عارەب كەند: نزیكەی 600 كارتی زەوی
٠ قەرەچناغە: 600 كارتی زەوی
٠ قەڵاتی نوێ: 1100 كارتی زەوی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو کۆمەڵی دادگەری کۆنگرەی پێنجەمی لە هەولێر دەبەستێت
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ناتۆ: دەبێت بە خێرایی سیستەمی بەرگری پاتریۆت لە ئۆکراینا چالاک بکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: ڕۆڵی گرنگت هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی