حکومەتی عێراق هەژماری من لە شوێنی تەوتین قبوڵ دەکات

  • بزنس
  • 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق هەژماری من  لە شوێنی تەوتین قبوڵ دەکات

لۆگۆی هەژماری من لەگەڵ ئامێرێکی ATM

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق پڕۆژەی هەژماری من لە شوێنی تەوتین قبوڵ دەکات و دەڵێت، هیچ کێشەیەکی نییە و دەبێت لە چەند مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا باسی پرۆژری هەژماری من کراوە و هیج کێشەیەکی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت حکومەتی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بە حکومەتی کوردستانیان وتووە دەبێت لە چەند مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی دوایین مۆڵەت بۆ تەواوبوونی هەژماری من کۆتایی ئەمساڵە، واتا دەبێت بۆ 2026-01-01، سەرجەم مووچەخۆران خۆیان لە هەژماری من تەواو کردبێت.

ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆی یەک ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشینی هەرێمی کورستان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 هەزار کەس لە هەژماری من تۆمار کراون، نزیکەی 200 هەزار مووچەخۆر ماون زۆربەیان لە سلێمانین، لە سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش چەند مانگێکە پڕۆژەکە خێرا و فروان کراوە، ڕۆژانە هەزاران فەرمانبەر خۆیان تۆمار دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: دوای قبوڵکردنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، ئەو دوو مووچەیەی بڕیارە بێت هەر لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: