میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێن

  • بزنس
  • 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێن

مووچە - لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان میزان موراجەعەی ئامادە کردووە و لەزووترین کات بۆ بەغدای دەنێرێت.

زانیاری تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: میزان موراجەعەی مانگی پێنج و شەش ئامادەیە، بەڵام هێشتا میزان موراجەعەی مانگی حەوت تەواو نەبووە، ڕەنگە تا ڕۆژی یەکشەممە هەمووی تەواو ببێت.

بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەگەر تا ڕۆژی یەکشەممە کارەکان تەواو بکرێن، ئەوا بەنووسراوی فەرمی هەمووی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

ئەوەشی خستە ڕوو، تا ئێستا نازانرێت بڕی چەند لە داهاتی ئەو مانگانە ڕادەست دەکرێت و بە چەند قۆناغ  دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەیەکتێگەیشتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی بەغدا لەسەر پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت پەسەند کرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ