لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئافرەتێک لە هەولێر دوای ئەوەی دەمبووس قوت دەدات، دەگەیێنرێتە نەخۆشخانەی ڕزگاریی شاری هەولێر و دەمبووسەکەی لە قوڕگی دەردەهێنرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئافرەتێک ویستوویەتی، سەرپۆشەکەی چاک بکات، دەمبووسی لەچکەکەی بە ددانەکانی گرتووە و قسەی کردووە، لەو کاتەدا دەمبووسەکەی قوت داوە، بەڵام دواتر دەگەیێنرێتە نەخۆشخانە و دەمبووسکە لە قوڕگی دەرهێنرا.

لێدوانی فەرمی: ڕێبوار شێخ محەممەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمرۆ کچێکیان هێنا بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری و ئافرەتەکە وتوویەتی، "دەمویست سەرپۆشەکەم ببەستم دەمبوسێکم خستووەتە دەممەوە و ئاگاداری خۆم نەبووم، لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی ماڵەوە قسەم دەکرد، کاتێک بە ئاگا هاتم دەمبوسەکەم قوت دابوو".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کرا، دەرکەوتووە دەمبوسەکە لەبەشی خوارەوەی قوڕگی گیر بووە، پزیشکەکان بە نازوور بۆیان دەرهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ