قوباد تاڵەبانی داوا لە توركیا دەكات ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بكاتەوە

شەیری بکە لە:
قوباد تاڵەبانی داوا لە توركیا دەكات ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بكاتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان - ئانل بۆرا ئينان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی باڵیۆزی توركیا لە عێراق داوا دەكات توركیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بكاتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی کرد لە ئانل بۆرا ئينان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا، پێشخستنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا، تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە بوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لەمیانی كۆبوونەوەكە، باس لە کێشەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کراوە، قوباد تاڵەبانی لەڕێگەی باڵیۆزی توركیا لە عێراق داوای كردووە، ئاسمانی توركیا بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بكرێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە: باڵیۆزی توركیا لە عێراق، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت و هیوای خواست بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

باكگراوند: زیاتر لە دوو ساڵە، تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی داخستووە، ئەوەش بە پاساوی زیادبوونی چالاکیی پەکەکە لە ناوچەکە، بڕیارەكە سەرەتا تەنها بۆ سێ مانگ بوو، بەڵام چەندینجار درێژكراوەتەوە و دواهەمین جار لە ڕۆژی 6ـی ئەم مانگە توركیا بڕیاری دا ڕاگرتنی گەشتەكانی وڵاتەكەی بەرەو سلێمانی، تاوەكو سێ مانگی دیكە درێژبكاتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ