ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە

تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


ئەمریکا ڕایگەیاند ئەو کارمەندانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە پێشتر بەشێوەی کاتی بۆ دەرەوەی عێراق گواسترابوونەوە، بۆ شوێنەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە.

لێدوانی فەرمی: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تیمەکانی باڵیۆزخانەی بەغدا و کونسوڵخانەی هەولێر لە کارەکانیان بەردەوام دەبن، هەروەها بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەکە.

زانیاریی زیاتر: ئەمریکا پابەندیی خۆی بە سەروەریی عێراق و گەشەدان بە کارە بازرگانییەکانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق دووپات کردەوە. 

ئەمەش بزانە: ئەمریکا ئاستی هۆشداریی خۆی بۆ هاووڵاتیانی سەبارەت بە سەردانکردنی عێراق لە پلەی چواردا دەهێڵێتەوە کە بە مانای ئەوە دێت: 'گەشت بۆ عێراق مەکەن'. 

باکگراوند: پێشتر بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، ئەمریکا سەدان لە کارمەندانی باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکەی لە عێراق کشاندبوونەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ