چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات

ژن و پیاوێکی بەتەمەن کە یەکێکیان تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووە.

ئاڤا نیوز

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرمانی گاباپێنتین کە بۆ چارەسەریی حاڵەتەکانی ئازاری درێژخایەن بەکاردێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لە توێژینەوەکەدا تیمێکی توێژەرانی زانکۆی کەیس وێستەرن ڕیزێرڤی ئەمریکا تۆماری تەندروستیی زیاتر لە 26 هەزار نەخۆشیان شی کردووەتەوە کە لەنێوان ساڵانی 2004 تا 2024  بۆ چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایەنی سووک دەرمانی گاباپێنتینیان بەکارهێناوە. دەرکەوتووە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە بە ڕێژەی 29% زیادی کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژینەوەکە دەریدەخات گاباپێنتین مەترسیی تووشبوون بە لاوازیی مەعریفیی سووک"MCI"، کە حاڵەتێکە هەندێکجار بە پێشەنگی نەخۆشیی بیرچوونەوە دادەنرێت بە ڕێژەی 85% زیاد دەکات.

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە بە هۆکاری گاباپێنتین لە هەموو تەمەنەکاندا دەستنیشانکراوە، بەڵام کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر تەمەنی 35-49 ساڵان دەرکەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە: د. لیا مۆرسالین، بەرپرسی توێژینەوەی کلینیکی لە زەهایمەر لە بەریتانیا دەڵێت: لەکاتێکدا توێژینەوەکە لەڕووی قەبارەی نموونەوە بەهێزە، بەڵام پشتڕاستی ناکاتەوە کە گاباپێنتین هۆکارێکی ڕاستەوخۆی نەخۆشیی بیرچوونەوەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ