هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات

شەیری بکە لە:
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات

دیمەنی سووتانی چەکی چەکدارانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە

ئاڤا نیوز


پەیکەرتاشێکی دیاری کورد، پلانی خۆی بۆ دروستکردنی "مۆنۆمێنتێکی ئاشتی" ڕاگەیاند، کە تێیدا پاشماوەی ئەو چەکانە بەکاردەهێنێت کە ڕۆژی هەینی لەلایەن چەکدارانی (پەکەکە) سوتێندران.

چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە کردەیی دوێنی هەینی 2025-07-11، کەوتە بواری جێبەجێکردن، ئەمەش دوای ئەوەی 30 گەریلای پەکەکە، 15 کچ و 15 کوڕ، چواریان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان لە کورەیەکدا سووتاند.

لێدوانی تایبەت: زیرەک میرە، پەیکەرتاشی دیاری کورد بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داوای ڕەزامەندیم لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە پاشماوەی ئەو چەکانە بەدەست بهێنم کە ئەندامانی PKK وەک یەکەم هەنگاو لە پرۆسەی ئاشتی سووتاندیان، بۆئەوەی  دەست بە پڕۆژەی دروست کردنی "مۆنۆمێنتێکی ئاشتی" بکەم.

زانیاریی زیاتر: میرە وتیشی، ئەم پڕۆژەیە بۆ من تەنیا کارێکی هونەری نییە، بەڵکو پەیامێکە بۆ ئاشتیخوازان لە هەموو جیهاندا، ئەم مۆنۆمێنتە دەبێتە بەڵگەی ئەوەی کە ئێمە وەک کورد، گەلێکی ئاشتیخوازین. 

با چەکەکان بسووتێن و گڕ بگرن، بەڵام با بڵێسەکەیان لە سووتاندنی گیانی دایکان دوور بێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیرەک میرە بە کارە هونەرییەکانی ناسراوە کە پاشماوەی جەنگەکان بۆ دەربڕینی ئاشتی بەکاردەهێنێت. لە ساڵی 2003، پەیکەری "پاکبوونەوە"ی دروستکرد، کە پەیکەرێکی گەورە بوو لە شێوەی پۆستاڵێکی سەربازی و لە پۆستاڵ و کەلوپەلی سەربازیی ڕژێمی بەعس دروستکرابوو. پەیکەرەکە لە شاری کەرکووک لە شوێنی پەیکەری سەدام حوسێن، دانرا.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ