ئاڤا نیوز
ژنە ڕاگەیاندکارێکی میسری تابلۆی ژنە شێوەکارێکی دانیمارکی دەدزێت و بە ناوی خۆی بلاوی دەکاتەوە، دواتر ئاشکرا دەبێت و داوای لێبوردن دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: مەها سەغیر ژنە ڕاگەیاندکارێکی میسرییە و پێشتر ژنی ئەحمەد سەقا ئەکتەری بەناوبانگی میسری بوو و ماوەیەکە لە یەکتر جیابوونەتەوە، لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەپێش چاوی بینەران دەڵێت جگە لەوەی پێشکەشکار و ڕاگەیاندکارێکی بەناوبانگم من شێوەکارێکم ئەستەمە ڕکابەرم هەبێت، هەر لەو بەرنامەیە دەشڵێت تابلۆی وام کێشاوە مەگەر تابلۆی مۆنالیزای داڤێنشی بەو شێوەیە کێشرابێت. لەگەڵ قسەکانی تابلۆکە لە شاشە و باکگراوندی بەرنامەکە نمایشدەکرێت و لەسۆشیال میدیاش بڵاودەبێتەوە.
چی ڕوویدا: دوابەدوای نمایشکردنی تابلۆکە، دەرکەوت تابلۆکەی دزیوە و خاوەنی ڕەسەنی تابلۆکە دەرکەوت ئەویش ليزا لاش نێلسۆن، ژنە هونەرمەندێکی بەناوبانگی دانمارکییە، کاتێک تابلۆکەی خۆی دەبینێت کە چەندە پێوەی ماندوو بووە تووشی شۆک دەبێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: کاردانەوەی دزینی تابلۆیەکی وا کاریگەر و بەناوبانگ گەیشتە ئاستی باڵیۆزخانەی هەردوو وڵات تا ئەو ڕادەیەی مەها سەغیر دەرکەوت و بە ئاشکرا گوتی من ئەو تابلۆیەم دزیوە و داوای لێبوردن لەو هونەرمەندە بەڕێزە دەکەم و جارێکی دیکە دووبارەی ناکەمەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبەرامبەردا ليزا لاش نێلسۆن، لێبووردنەکەی قبووڵ کرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا دانیمارکییەکان دەرکەوت و ڕایگەیاند، کە دزینی ڕەنجی هونەرمەندێک زۆر لەوە گەورەترە دڵ و جەستەی بریندار بکەیت، خەڵکەکەش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی تووندیان ئاراستەی مەها کرد، بەشێکیان لە کۆمینت نووسیویانە ڕەنگە جیابوونەوەی لە ئەحمەد سەقا کاریگەری دەروونی لەسەر دروست کردبێت بۆیە ئەو کارەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق لە هەراسان كردنی جووتیارانی سەرگەڕان بەردەوامە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترەمپ جیهان تووشی شۆک دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران فەتوای کوشتنی ترەمپ دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە لیبیا دەستگیركرابوون ئازاد دەكرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترەمپ جیهان تووشی شۆک دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ یەکەمەکانی پۆلی 12 چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
8 تەممووز
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
8 تەممووز