ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە لیبیا دەستگیركرابوون ئازاد دەكرێن

شەیری بکە لە:
ئەو كۆچبەرە كوردانەی لە لیبیا دەستگیركرابوون ئازاد دەكرێن

دیمەنی کۆجبەرە کوردەکان

ئاڤا نیوز

ئەو حەوت كۆچبەرە كوردە ئازاد كران كە لە لیبیا، بە دیاریكراوی لە زیندانی معیتیقە كە ناوچەیەكی ئاڵۆزی لیبیایە لەڕووی ئەمنییەوە، دەستگیركرابوون.

چیرۆکی سەرەکی: دوو مانگ بەر لەئێستا حەوت کۆچبەری کورد، بە مەبەستی چوونیان بۆ ئەوروپا لەڕێگەی لیبیاوە، لەو وڵاتە دەستگیرکران.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە لیبیا، ڕایگەیاند، هەوڵەكانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بۆ ئازادكردنی ئەو حەوت هاووڵاتیە عێراقییەی كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە بە تۆمەتی كۆچی نایاسایی دەستگیر كرابوون، بەرهەمی هەبوو، ئەمڕۆ ئازاد كران.

بەرپرسی كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا باسی لەوەشكرد، ئازادكردنی ئەو كۆچبەرانە، لە ئەنجامی پەیوەندیی چڕ و بەدواداچوونی بەردەوامی زیاتر لە دوو مانگ بووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی لیبیا لە تەڕابلووس.

زانیاریی زیاتر: چاودێری دۆخی تەندروستی كۆچبەرە كوردەكان كراوە و چارەسەریی پێویستیان بۆ كراوە، پاسپۆرت و پلیتی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ عێراق بێ بەرامبەر بۆ دابین كراوە، هەموو ئەوانەش بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ