ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کوشتاری عەلەوییەکان دەکات

شەیری بکە لە:
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کوشتاری عەلەوییەکان دەکات

دیمەنی گرژی و ئالۆزییەکانی عەلەوییەکان و هێزە ئەمنییەکانی سووریا. وێنە؛ ئەرشیف AA

ئاڤا نیوز

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ، ڕایگەیاند پێویستە سووریا ئەنجامی تەواوی لێکۆڵینەوەکان لەسەر کوشتنی هاووڵاتیانی عەلەوی لە مانگی ئاداری ڕابردوو بڵاوبکاتەوە و دڵنیا بێت کە بەرپرسیارانی ئەم تاوانە دەبرێنە بەردەم دادپەروەری.

چیرۆکی سەرەکی: دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی مانگی ئاداری ڕابردوو کە کۆمەڵە چەکدارێکی پاشماوەی رژێمی بەشار ئەسەد کە زۆرینەیان عەلەوی بوون، هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا و بۆح ماوەیچەند ڕۆژێک بەردەوام بوو، چاودێری سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە کوشتاری ئەم پێکهاتە ئایینییەدا زیاتر لە هەزار و 700 کەس کوژران.

دەستەڵاتی نوێی سووریا، کە لە دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە هاتە سەر دەستەڵات، بڕیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی دەرکرد و بەڵێنی دا لە ماوەی مانگێکدا ئەنجامەکان ڕابگەیەنن، بەڵام دواتر و لە ڕۆژی 10-4-2025 ئەنجامەکانیان بۆ سێ مانگی دیکە دواخست.

لێدوانی فەرمی: کریستین بێکەرلی، جێگری بەڕێوەبەری هەرێمیی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، گوتی: "سەرۆک شەرع دەبێت پابەند بێت بە بڵاوکردنەوەی تەواوی دۆزینەوەکانی کۆمیتەی دۆزینەوەی ڕاستی لەسەر کوشتنە بەکۆمەڵەکانی هاووڵاتیانی عەلەوی لە ناوچە کەنار دەریاییەکان و دڵنیا بێت لەوەی کە بەرپرسیاران دەبرێنە بەردەم دادپەروەری."

بێکەرلی ڕاشیگەیاند: "ڕزگاربووان و خێزانەکانی قوربانیان مافی ئەوەیان هەیە بزانن چی ڕوویدا، کێ بەرپرس بوو و دەسەڵات چ هەنگاوێکی بەرجەستەی بۆ گەیاندنی دادپەروەری ناوە." 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: