حەشدی شەعبی کارتی مووچەی چەکدارەکانی دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
حەشدی شەعبی کارتی مووچەی چەکدارەکانی دەگۆڕێت

دیمەنی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

دەستەی حەشدی شەعبی داوای لە سەرجەم چەکدارەکانی کردووە کارتی بانکیی "کی کارد"ـەکانیان ڕادەست بکەنەوە و لە بەرامبەردا کارتی نوێی "موهەندیس" وەربگرن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە، 2025-07-09 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارگێڕی و دارایی لە دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، پڕۆسەی چاپکردنی کارتی بانکیی موهەندیس تەواو بووە و لە ڕۆژی هەینی، 2025-07-11 ـەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: دەستەکە داوای لە کارمەندانی کردووە لەکاتی وەرگرتنی کارتە نوێکەدا، پێویستە هەردوو کارتی "کی کارد"ـە کۆنەکەیان لەگەڵ کارتی نیشتمانی پێ بێت، پڕۆسەکەش لەناو بارەگای لیواکان و بەڕێوەبەرایەتییەکاندا بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: