سوپای عێراق لە هەراسان كردنی جووتیارانی سەرگەڕان بەردەوامە

شەیری بکە لە:
سوپای عێراق لە هەراسان كردنی جووتیارانی سەرگەڕان بەردەوامە

دیمەنی هاتنی سوپای عێراق بۆ سەر زەوی و زاری جووتیارانی کورد. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

پێشێلكاری بەرامبەر جووتیارانی كورد لە گوندەكانی سنووری شارەدێی سەرگەڕان بەردەوامی هەیە، سوپای عێراق بەسەر زەوی و زاری جووتیاراندا دەدات و هەراسانیان دەكات.

وێنە گەورەكە: سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵی، بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشەی جووتیارانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان، زیاتر لە ساڵێكە سوپای عێراق لە فشارەكان و هەڵكووتانە سەر جووتیارانی كوردی ئەو ناوچەیە بەردەوامە، ڕێگەش نادات لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان بە ئاسوودەیی كار بكەن.

لێدوانی فەرمی: ژمارەیەك جووتیاری كورد لە گوندی شەناغە سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لەڕێگەی پەیامنێری ئاڤا میدیا لە كەركووك دەڵێن، لە شەوی ڕابردووەوە سەربازانی سەر بە سوپای عێراق هەڵدەوكووتنە سەر زەوی و زارەكانیان و بیری ئاو دەكوژێننەوە و كەرەستەی ئاودان و چاندن دەشكێنن و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا چەندین جار گەڕاونەتەوە نێو زەوی و زارەكان، ئەوە جگە لەوەی هەڕەشەیان لێ دەكەن لە چاندنی بەروبووم و ئاودانی زەوییە كشتوكاڵییەكانیان.

لەلایەکی دیکەوە: لایەنە ئەمنییەكانی پارێزگای كەركووك و ناحیەی سەرگەڕان، ئامادە نین لەسەر ئەو بابەتە هیچ جۆرە ڕوونكردنەوەیەك بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ