حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەکات

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەکات

دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵ کردووە و تا 26ی ئەم مانگە  سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوە حکومییەکان تەمویل دەکرێن.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-7-2025، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی تەممووز کرد، سەرەتاش سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق مووچە وەردەگرن.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەرانی سەر بەحکومەتی فیدراڵ کرد و لە ئەمڕۆوە تاوەکو 26 مانگ سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوە حکومییەکان تەمویل دەکرێن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، تەمویلکردنی وەزارەتەکان و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لەڕێگەی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و تی بی ئای دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانەنشینانی عێراق لەسەرەتای مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان کرا و لە ماوەی دوو ڕۆژدا کۆتایی بە پرۆسەکە هات

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ