ئاڤا بەدواداچوون بۆ "کەیسێکی وەرگرتنی بەرتیل" لە سنووری هەولێر دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە کۆمەڵگەیەکی شاری هەولێر هاووڵاتیان کێشەی ئاوی خوارنەوەیان هەیە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کرد، بەڵام کێشەیەکی تر سەریهەڵدا، ئەویش ڕەشوە و بەرتیل وەرگرتنە لە بەرامبەر ڕاکێشانی بۆری ئاو.

چیرۆکی سەرەکی: لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەری هەولێر نزیکەی سێ هەزار ماڵ کێشەی کەمئاوییان هەیە، سەرچاوەی ئاویان پڕۆژەیەکە بە ناوی ئاوی قەندیل، لەگەڵ کۆمەڵێک بیر.

چی ڕوودەدات: نزیکەی 25 تا 30 باخ (مەزرەعە)ـی گەورە لەو سنوورە هەن، هاونشتیمانیەک دەڵێت بە تەجاوز و نایاسایی ئاوی ماڵان بۆ باخەکان راکێشراوە، پەیامنێری ئاڤا لەگەڵ خۆی دەباتە سەر پڕۆژەی ئاوی قەندیل،  ئەو بۆریانەی نیشان دەدات کە بۆ باخەکان ڕاکێشراون.

لێدوانی فەرمی: ئەو هاونیشتمانییە بە ئاڤای وت، "لە بەرامبەر ڕاکێشانی هەر بۆرییەک بەرتیل وەرگیراوە، بۆ ڕاکێشانی هەر هێڵێکی ئاو بۆ باخەکان، 20 بۆ 40 وەرەقە پارە دەردێت.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەیوب سەعید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی کۆمەڵگەی مەلا بە ئاڤای وت: من رەزامەندیم نەداوە بۆ  ڕاکێشانی یەک بۆری ئاو بۆ باخەکان، هەر کەسێک نیگەرانە و بەڵگەی هەیە کە ئێمە لە بەرامبەر پارە ڕێگەمان بە ڕاکێشانی ئاو دابێت بۆ باجخەکان، با سکاڵا تۆمار بکات.

لەلایەکی دیکەوە:  ئاری محەممەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانیش بە ئاڤای ڕایگەیاند: بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەین، بۆ ئەوەی ڕاستی و دروستی بابەتەکە بزانین و ئاشکرای بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: