ئێران: بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی بڕیار دەدەین

شەیری بکە لە:
ئێران: بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی بڕیار دەدەین

وێنەیەکە خومەینی و خامنەیی لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران - العربیة نێت

ئاڤا نیوز

وتەبێژی حکومەتی ئێران لە بارەی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان ڕایگەیاند،  "لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی دوا بڕیاری خۆمان دەدەین".

وێنەگەورەکە: ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک و شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی شاندی هەردوو لا دیاری نەکراوە.

لێدوانی فەرمی: فاتیمە مهاجرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان یان کشانەوە لە مێزی دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئێران دەیەوێت دانوستان ئەنجام بدەین، بەڵام ئێمە پەلەمان نییە". هاوکات گوتی، لەسەر تاران پێویستە بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش هێرشە ئاسمانییەکانی  ئیسرائیل و ئەمریکا  بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران و بە ئامانجگرتنی بنکە سەرەکییەکانی، تاران و واشنتن پێنج گەڕی دانوستانیان بە نێوەندگیری عومان ئەنجامداوە و لەو کاتەوە هەردوو لا هیچ دانوستانێکیان ئەنجام نەداوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ