داوای لەکارلابردنی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراکی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای لەکارلابردنی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراکی عێراق دەکرێت

لوما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک. وێنە؛ میدیا عیراقییەکان

ئاڤا نیوز

بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق واژۆیان کۆ کردووەتەوە و داوای لەکار لادانی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی خۆراک دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، زیاتر لە 25 پەرلەمانتار داواکارییەکیان بۆ دوورخستنەوەی لوما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک، لە پۆستەکەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد. 

لێدوانی فەرمی: ئەمیر مەعموری، پەرلەمانتاری عێراق، ڕایگەیاند: بۆ دوورخستنەوەی لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەهۆی گەندەڵی، بەهەدەردانی سامانی گشتی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و پۆستی وەزیفی، زیاتر لە 25 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە.

زانیاریی زیاتر: مەعموری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پەرلەمانتارانە داواشیان کردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی دەستپاکی و ئەمینداریێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێکبهێنرێت، بۆ لێکۆڵینەوە لەو سەرپێچییە یاسایی، کارگێڕی  و  داراییانەی کە ناوبراو ئەنجامی داون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ