وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاڤا: هێرشەکانی درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نین

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئاڤا: هێرشەکانی درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نین

تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

ئەمریکا لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دێتە دەنگ و سەرکۆنەیان دەکات، لەسەر مووچەش دەڵێت پێویستە عێراق مامەڵەی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بگۆڕێت.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە هێرشی بەردەوامی درۆنی دەکرێنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێ کەوتووەتەوە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان و ئاشکراکردنی بکەرانی لە عێراق دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤای گوت، "ئەم جۆرە هێرشانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق جێگەی قبوڵکردن نین و ئێمە بەڕوونی هەڵوێستمان لەبارەوە هەبووە، پاراستنی سەقامگیری ئەو ناوچانە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە."


زانیاریی زیاتر: برووس گوتیشی ئەمریکا سەبارەت بە پرسەکانی موچە و نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ قسەی لەگەڵ لایەنەکان کردووە و چاوەڕێی ئەوەن حکومەتی عێراق مامەڵەی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بگۆڕێت.

شەیری بکە لە: