
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی تەقەدوم، بایکۆتکردنی سەرجەم دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند و هۆکاری بڕیارەکەشی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو شێوازەی کە ناوی ناوە "خەڵەتاندنی" پەرلەمانتاران، لە ڕێگەی زیادکردنی بڕگەی کتوپڕ و ناکۆکی لەسەر بۆ کارنامەی دانیشتنەکان گەڕاندووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە 2025-7-16ـی پەرلەمانی عێراق، بڕگەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە کارنامەی دانیشتنەکە زیادکرا، ئەمەش ناڕەزایەتی لایەنە کوردی و سوننییەکانی لێکەوتەوەو هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لەلایەن یەحیا محەممەدی، وتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانێتییەکەوە دەرچووە، هاتووە: "ناڕەزایەتی و ڕەتکردنەوەی خۆمان بۆ شێوازی 'خەڵەتاندنی' ئەندامانی بەڕێزی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنین."
لە هەمان کاتدا: محەممەدی ڕوونیکردووەتەوە کە کارنامەی دانیشتنەکان 48 کاتژمێر پێشتر بە ڕێککەوتن ڕادەگەیەندرێت، بەڵام "دواتر و لە کاتی دانیشتنەکەدا دوای تەواوبوونی نیساب، بڕگەی نوێی ناکۆکی لەسەر دەخرێتە ناو کارنامەکەوە بەبێ ئاگاداریی زۆرێک لە پەرلەمانتارە ئامادەبووەکان و بەبێ ئەوەی ئەو یاسایانە بە لیژنە پەیوەندیدارەکاندا تێپەڕن، تەنانەت بەبێ هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی."
کاریگەریی و لێکەوتەکان: "سەرکردایەتیی تەقەدوم بڕیاریدا بە بایکۆتکردنی ئامادەبوون لە هەر دانیشتنێکی ئەنجوومەنی نوێنەران، تا ئەو کاتەی پابەندبوونێکی تەواو بە کارنامەی پێشوەختە ئامادەکراو و لەسەر ڕێککەوتوو دەسەلمێندرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە