
دیمەنی دەستی کەسێک لە زیندان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، سەرووی چوار هەزار حوكمدراوی نوێ، هێنراونەتە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان و زۆربەی حوكمدراوانیش تاوانی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر، كوشتن و دزییان بەسەردا ساغبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، شەش چاكسازی هەن تایبەت بە گیراوانی پیاوان، ئافرەتان و نەوجەوانان، هەر تۆمەتبارێك دوای ساغبوونەوەی تاوانێك بەسەریدا، وەكو حوكمدراو دەبردرێتە نێو چاكسازیی پارێزگاكەی خۆی و ماوەی حوكمەكەی تەواو دەكات.
لێدوانی فەرمی: ئيحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ چوار هەزار و 66 حوكمدراوی نوێ هێنراونەتە نێو چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان كە سێ هەزار و 35 نێر و هەزار و 31 مێن، 150 نەوجەوانن، زۆرترینی تاوانە ئەنجامدراوەكانیش بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و ئالوودەبوونی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكانن، لە پاڵ كوشتن و دزی.
زانیاریی زیاتر: ئيحسان عەبدولڕەحمان ڕوونیشی كردەوە، هەر لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ سێ هەزار و 627 حوكمدراو، بەهۆی تەواوكردنی ماوەی حوكمیان، یاخود بە ئازادكردنی مەرجدار، یاخود لێبوردنی تایبەت، ئازاد كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە