سوودانی وەزیری ناوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی واست ڕادەسپێرێت

شەیری بکە لە:
سوودانی وەزیری ناوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی واست ڕادەسپێرێت

دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکە

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق،  وەزیری ناوخۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی واست ڕاسپاردووە و داوایکردووە ڕێکاری تووند بۆ ڕێگریی لەدووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە بگیرێتەبەر.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 63 کەس گیانیان لەدەستدا و 40ـی دیکەش برینداربوون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە سەردانی شوێنی ڕووداوەکە لە کوت بکات و لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لە چۆنییەتی ئاگرکەوتنەوەکە و ئەوانە دەستپێبکات کە کەمتەرخەم بوون، هەموو ڕێکارێکی تووند و پێویستیش بۆ ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە بگیرێتەبەر.

زانیاریی زیاتر: سوودانی فەرمانیکردووە تیمێکی پزیشکیش بە هەموو پێداویستییەکانییەوە ڕەوانەی کوت بکرێت بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی بریندارەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: