
یەکێک لەو درۆنانەی ئەمڕۆ لە زاخۆ کەوتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندێکی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە. هاوکات لەڕێگەی درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بوونەتە ئامانجی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان، بەهۆی هێرشەکانیشەوە بەرهەمهێنان لە بەشێکی کێڵگەکان بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگانە و ژێرخانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 10:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی سوورێژەی سەر بە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە. بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی دژە تیرۆر، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، کاتژمێر 10:55 جارێکی دیکە لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ. دژە تیرۆر لەبارەی هێرشەکەوە دەڵێت: هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
هاوکات: ڕۆژی چوارشەممە دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاندبوو، کاتژمێر 7:14ـی ڕۆژی چوارشەممە لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک. دژە تیرۆر دەڵێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کەنیسەی غەززەی بۆردومان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بودجەی سەربازی خۆی زیاد دەکات
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان ڕازییە و لە عێراق نیگەرانە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
20 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی موجتەبا میرزادە تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کەنیسەی غەززەی بۆردومان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل بودجەی سەربازی خۆی زیاد دەکات
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان ڕازییە و لە عێراق نیگەرانە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای داتای سێ یەکەمەکان لە کوردستان دەکات