مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ ڕووداوەکای کوت دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی هاوخەمی بۆ ڕووداوەکای کوت دەردەبڕێت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بازرانی هاوخەمی بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت دەردەبڕێت و ئامادەیی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی نیشان دەدات بۆ هەموو هاوکارییەک.

چیرۆکی سەرەکی:
شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەیەکێک لە مۆڵەکانی شاری کوت لە پارێزگای واست کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.

پەیامی فەرمی:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "زۆر خەمبار بووم بە بیستنی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە شارى کوت. پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم . وەک هەمیشە دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لێقەوماوان کراوەیە و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و هەموو دامودەزگاکانمان ئامادەن بۆ چارەسەری برینداران و پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: