زیاتر لە سێ هەزار و 800 خانەوادەی شەهید لە هەولێر زەوی وەردەگرن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

زەوییەکی زۆر کە ئامادەکراوە بۆ دابەشکردن
ئاڤا نیوز
بەشێکی دیکەی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سنووری هەولێر زەوی وەردەگرن کە لە چوارچێوەی ئەو 15 هەزار کەسە دەبن کە ئەمڕۆ تیروپشکییان بۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 30 ساڵە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک قەرەبوو زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە پارێزگاکاندا دابەش دەکات، تاوەکو ئێستا بەچەند قۆناغێک هەزاران خانەوادە سوودمەند بوون.
لێدوانی فەرمی: داماو محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ سێ هەزار و 846 وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، ئەمە دوایین ئەپدەیتی ناوەکانە کە مامەڵەکانیان تەواوکردووە و فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە."
ئەمەش بزانە: ئەو وارسانەی ئەمڕۆ زەوییان پێدەدرێت هی قۆناغەکانی شەش، حەوت، هەشت و نۆ ـن، تاوەکو ساڵی 2021 شەش هەزار و 203 پارچە زەوی بە وارسی شەهیدان دراوە و بەشێکیان کراون بە سەنەد.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
20 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی موجتەبا میرزادە تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای داتای سێ یەکەمەکان لە کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان ڕازییە و لە عێراق نیگەرانە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای داتای سێ یەکەمەکان لە کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستانی ئامادەیە چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکەی شاری کووت بکات