
بیۆنسێ، گۆرانیبێژی بەنێوبانگی ئەمریکی
ئاڤا نیوز
بیۆنسێ، گۆرانیبێژی بەنێوبانگی ئەمریکی لەلایەن کۆمپانیای "ئای هێرت میدیا"ـوە بە هێمای ڕۆشنبیریی جیهانی دەناسێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمپانیای (ئای هێرت میدیا)ـی ئەمریکی ڕایگەیاند: ڕێکخەرانی ئاهەنگی (ئینڤەیتەر) کە لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە سازدەکرێت، بڕیاریان داوە بیۆنسێ وەک هێمای ڕۆشنبیریی جیهانی بناسێنرێت.
هۆکارە زانراوەکان: خەڵاتەکە دوای گەشتە هونەرییەکەی بیۆنسێ دێت بە ناوی (ڕێنسانس) کە ساڵی ڕابردوو کردی و باشترین و گەورەترین سەرکەوتنی لە مێژوودا بەدەستهێنا.
وێنە گەورەکە: گۆرانییە نوێیەکەی بیۆنسێ بە ناوی (Texas Holdem) کە لەم دواییانەدا بڵاویکردەوە، لەنێو هەموو تۆڕەکانی فرۆشتندا پڕفرۆشترین گۆرانییە لە ئەمریکا و جیهان بۆ ئەمساڵ.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی پێنجشەممە ئاهەنگەکە دەکرێت، ساڵانە ئەم خەڵاتە دەبەخشرێتە ئەو هونەرمەندانەی بە بەردەوامی کاریگەرییان لەسەر ڕۆشنبیریی کۆمەڵگە و بەرهەمهێنانی مۆسیقا هەیە، پێشتر تایلەر سویفت و برۆنۆ مارس ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی