ڕوانگهی سووری: ههسهده و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی مەشقی سەربازیی چڕ ئەنجامدەدەن
- هەواڵ
- 19 تەممووز

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا
ئاڤا نیوز
ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕایدەگهیەنێت، هێزهكانی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتی له حهسهكه، مهشق و ڕاهێنانی سەربازییان بۆ ئەندامانی هەسەدە چڕكردووەتەوە و ئەو هێزانە لەسەر بەكارهێنانی چەكی مامناوەند و قوورس و تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی سەربازی ڕادەهێنن.
چیرۆكی سەرەكی: دوای سەرهەڵدانی شەڕی دروزەکان و بەدەوییەکان لە شاری سوەیدای سووریا، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان ئیسرائیل و سووریا، وەک پشتیوانییەک بۆ درووزەکان ئیسرائیل چەند شوێنێکی گرنگ و هەستیاری سووریای بۆردوومان کرد، ئێستا سەرەڕای ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیێنراوە و دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' بۆ هەرجۆرە ئەگەر و پەرەسەندنی گرژییەكان ئامادە دەكرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ له ڕاگهیێندراوێكدا ئاشكرایكردووە، له بنکەی سهربازیی قەسرەک لە باکووری حەسەکە، مەشقی چڕ و پڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و چەكدارانی ههسهده بۆ بەرەنگاربونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بەکارھێنانی چەکی لەیزەری بهڕێوهچووه و لەسەر بەكارهێنانی چەكی پێشكەوتوو و سیستمی تەكنەلۆژی ڕاهێنانیان پێ كراوە.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی ڕوانگەی سووری، لەنێو ڕێوشوێنێكی ئەمنیی تونددا، شاندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی قەسرەک لە باکووری پارێزگای حەسەکە لە ناوچەی تەل بەیدەرەوە هاتوونەتە ناو بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی و دوو بارهەڵگری داخراوی لەخۆگرتووە، شاندە ئەمریكیەكەش بە هێلیكۆپتەر هاتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن