لە کەربەلا 27 کەس ژەهراویبوون و دووانیان گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
لە کەربەلا 27 کەس ژەهراویبوون و دووانیان گیانیان لەدەست دا

شاری کەربەلا

ئاڤا نیوز


سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی ژەهراویبوونەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسی دیکەش ژەهراوی بوون.


بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوەکە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، نەخۆشخانەی گشتیی حوسێنی لە کەربەلا پێشوازیی لە 27 حاڵەتی ژەهراویبوون کردووە، کە لەو ژمارەیە دوو کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووەکانی دیکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و چارەسەر وەردەگرن، هاوکات لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکارەکەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ