ساسان عەونی: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەبێتە هۆی داخستنی هەزار بیری ئاو
- هەواڵ
- 20 تەممووز

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
ئاڤا نیوز
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرفتی کەمئاوی چارەسەر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 20-07-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر کرایەوە، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی پڕۆژەکەش بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر ئاویان پێدەگات و سوودمەند دەبن لە ئاوی پڕۆژەکە.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە مەراسیمی کردنەوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند: فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ ماوەی چەندین ساڵی داهاتوو گرفتی کەمئاوی لە هەولێر چارەسەر دەکات.
- ئەو پڕۆژەی لە هەولێر جێبەجێکراوە لە ڕووی کوالێتییەوە لەسەر ئاستی هەموو عێراق لە پلەی یەکەم دایە، هاوکات دەبێتە هۆی داخستی نزیکەی هەزار بیری ئاوی خواردنەوە و کاریگەریی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی سامانی ئاوی ژێر زەوی.
- لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا, نزیکەی 300 بیری ئاو بە تەواوی دادەخرێن و ژمارەکەش بەرز دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەمیانی کردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، "پلانمان هەیە بۆ ڕیسایکل کردنەوەی ئاوی قورس و بەکارهێنانەوەی بۆ ئاودانی باخچەکان و سەوزایی بەکاربهێنرێت، پڕۆژەکەش بەزوویی دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە