دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران. وێنە؛ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپا ڕێککەوتوون ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ئیستەنبووڵ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران کۆببنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دانوستانی ئەتۆمی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپی "ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا" لە بارەی پرۆگرامی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان بڕیارە دەستپێدەکاتەوە ئەم دانوستانانە لە ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەر چوار وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و هەرسێ وڵاتی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هەینی لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت  لە سەر ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوەی هەر چوار وڵات.

زانیاریی زیاتر: بەشی سەرەکی گفتوگۆکان بریتیین لە چارەسەری دیپلۆماسی پرسی ئەتۆمی ئێران و ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە.

ئەمەش بزانە: ئەم هەواڵە دوای ئەوە ڕاگەیێنرا کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا یەکەم پەیوەندییان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە ئەنجامدا لەدوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ