
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا، سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت، لە ڕۆژانی ڕابردوو هەوڵی زۆردران بۆ تێکدانی ڕێککەوتنەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی سێ مانگ لە ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەغداوە، ئەمڕۆ دوای کەوتنە بواری جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی کوردستانی دا، خەرجکردنی مووچەش دوای ئەو لێکتێگەیشتنە نوێیە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردی دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و بە یەکدەنگی چوونە بەغدا و گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کرد.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵی ڕۆژانی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، لەم چەند ڕۆژەدا قسەی زۆر لە بارەی مووچەوە کرا، بەڵام دەستخۆشی لە ئێوە دەکەم کە قسەی ئەرێنی بڵاودەکەنەوە، ئەم لێکتێگەیشتنەی لەبارەی ناردنی مووچە کراوە گرنگە، دەبێ وابکەین تا پەسەندکردنی میزانییەی 2026 بەردەوام بێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی:
- گرفت بۆ ئەم لێکتێگەیشتنە دروست نابێت، ئەگەر کێشەیەکی تەکنیکی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت هەبێ عێراقیش زانیاری لەبارەوە هەیە، ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو هەوڵی زۆردرا بۆ تێکدان هیچی سەرکەوتوو نەبوون.
- بێ ئومێدی و بێ متیمانەیی لە کوردستان و لە بەغداش هەیە، لە دوای 2003 کێشەمان هەبووە، بەڵام لە کوردستان و لە بەغداش خەڵک هەیە بە ئەرێنی دەڕوانێتە کێشەکان.
- خەڵک هەیە ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێتە کێشە بۆی، بۆیە دەیەوێت ئاستەنگی بۆ دروست بکات.
- لەگەڵ پارتی بەیەکەوە بوونمان کلیلی سەرکەوتنە بۆ کوردستان.
- ئەوەی ئێمە دەپاریزێت لە هەموو هەڕەشەکان یەکڕیزییە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، لەبارەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتیش قسەی کرد و ووتی:
- هەردوولامان پارتی و یەکێتی پێمان وایە دەبێ پێش هەڵبژاردن حکومەت پێکبێت، بەڵام گرنگە سەقفی داواکاریەکانمان کەمێک بهێنینە خوارەوە.
- ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپا هەموویان ئامۆژگاریمان دەکەن دەڵێن دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لە بەرژەوەندیی کوردستان نییە، ئەوان لە قازانجی ئێمە قسە دەکەن، دەبێ هەندێجار بە گوێیان بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات