
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حکومەتی بەریتانیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی، 25 قاچاخچی سزا دەدات، لەو ژمارەیە 10 قاچاخچی کورد هەن، کە کاری حەواڵەی پارە و گواستنەوەی پەنابەریان کردووە بۆ بەریتانیا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەڵقەیەک لە مافیای سەرکردە، قاچاخچی و حەواڵەکاری پارە سزا دەدەن. ئەمە یەکەم جارە سزای لەو شێوەیە بۆ بەئامانجگرتنی کۆچی نایاسایی لە بەریتانیا دەسەپێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزاکان 25 کەس لە وڵاتانی جیا لە خۆ دەگرن کە تۆڕێکی قاچاخچییەتین بۆ گوێزانەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ناو بەریتانیا. لە ناو سزادراوەکاندا کۆمپانیای دابینکەری بەلەم لە ئاسیا، حەواڵەکاری نایاسایی پارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرکردەی مافیایی لە وڵاتانی باڵکان و باکووری ئەفریقا هەن. سزاکان بلۆککردنی موڵک و هەژماری بانکی و داراییەکانی دیکە و هەروەها قەدەغەی گەشتکردن بۆ بەریتانیا لەخۆ دەگرێت.
لێدوانی فەرمی: دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ڕایگەیاند: ئەمە ساتێکی گرنگی کارکردنی حکومەتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراوی کۆچبەری، کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا و جێبەجێکردنی 'پلان بۆ گۆڕان' – کە ستراتیژی نوێی حکومەتی بەریتانیایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی کۆچ.
- پەیامی من بۆ مافیاکان لە پێناو قازانجی خۆیاندا بێبەزەییانە ژیانی خەڵک دەخەنە مەترسییەوە ئەوەیە کە: ئێمە ئەزانین ئێوە کێن و لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە سەرتاسەری جیهان کار دەکەین بۆ لێپرسینەوەتان.
ئەمەش بزانە: لە ناو سزادراوەکاندا ئەم کەسانە هەن کە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن:
پەیوەست بە قاچاخچییەتی:
• گۆران ئەسعەد جەلال، بەشێک بوو لە گرووپێکی تاوانی ڕێکخراو کە کۆچبەرانی لە لۆرییە ساردکەرەوەکاندا دەشاردەوە و لە کەناڵی ئینگلیزەوە لە فەڕەنساوە بۆ بەڕیتانیای دەبردن؛ لانیکەم لە نێوان کانوونی دووەم و ئازاری 2019، 10 جار ئەمەی کردووە.
• هێمن عەلی ساڵح، یارمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەرانی بۆ ناو بەڕیتانیا داوە لە پشتی لۆرییەکانەوە.
• دێدەوان دزەیی، قاچاخچییەک کە خانوویەکی لە باکووری فەڕەنسا دابین کردووە تا کۆچبەران پێش ئەوەی بە قاچاخ ببرێنە بەڕیتانیا، لەوێ بمێننەوە.
• ڕۆمان ڕانیەیی، قاچاخچییەکی عێراقی کە بەرپرسیارە لە بەقاچاخبردنی کۆچبەران لە ئاسیاوە بۆ ئەورووپا.
• ئازاد خۆشناو، لەبەر دابینکردنی بەلەمی چووپ، ماتۆڕی بەلەم و کەرەستەی دەریایی دیکە بۆ بەکارهێنانیان لە بەقاچخبردنی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەڕیتانیا.
• نەوزاد خۆشناو، بۆ دابینکردنی پێداویستی بۆ مافیاکان لە باکووری فەڕەنسا وەک ماتۆڕی بەلەم، بەلەمی چووپ و پێداویستیی دیکەی دەریایی بۆ بەکارهێنانیان لە بەقاچاخ بردنی کۆچبەران بۆ ناو بەڕیتانیا.
• نیهاد موحسین خۆشناو، بۆ دابینکردنی بەلەمی چووپ، ماتۆڕی بەلەم و کەرەستەی دیکەی دەریایی کە کۆچبەران بەکاریان دەهێنا بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیز لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا.
تۆڕی حەواڵە:
• محەممەد خدر پیرۆت، بانکداری حەواڵە کە کۆنترۆڵی پارەدانەکان دەکات بۆ ئەو کەسانەوە کە بە قاچاخ لە هەرێمی کوردستانەوە، لە ڕێگەی تورکیاوە، دەبرێن بۆ ئەورووپا.
• مەریوان جەمال، کۆنترۆڵی جوڵەی پارە دەکات لە ڕێگەی بانکداری حەواڵەوە بۆ پارەدان بەو قاچاخچییانەی کە کۆچبەرانی عێراقەوە دەگوازنەوە.
• ڕەفیق شەقڵاوەیی، بەشدار بووە لە بانکی حەواڵەدا وەک ڕاوێژکار بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت پارە بدەن بە قاچاخچییەکان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا لە ڕێگەی تورکیاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێر دەکات