ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی نهێنییەک لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەدرکێنێت

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی نهێنییەک لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەدرکێنێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا، ئۆکرانیای ناچار کرد دەست بە دانوستاندنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا بکاتەوە.

 

وێنەگەورەکە: بەپێی ئاژانسی هەواڵی (تاس)ـی ڕووسی بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 24-7-2025، شاندی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستەنبووڵ بۆ سێیەم جار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی کۆببنەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە،  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کیێڤی ناچارکردووە بچێتە دانوستاندن لەگەڵ مۆسکۆ بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.

 

قووڵتر: ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە، سەرۆکی ئەمریکا لە نێوان دوو بژاردە ماوەتەوە و بژاردەکانیش بریتیین لە: بەردەوام بوون لە پشتیووانیکردن و گەیاندنی هاوکاری زیاتری سەربازی بۆ ئۆکرانیا، یانیش کشانەوە لە پرسی ئۆکرانیا و یارمەتی نەدانی ئەو وڵاتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ