داهێنانێکی پزیشکی ژیانی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
داهێنانێکی پزیشکی ژیانی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگۆڕێت

وێنەی ئاماژەیی بۆ ڕەنگکوێری

ئاڤا نیوز

چەند داهێنەرێکی ڕووسی لەڕێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێوە بینین و جیاکردنەوەی ڕەنگەکان بۆ چاوی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگەڕێننەوە.

چیڕۆکی سەرەکی: چەند داهێنەرێکی زانکۆ و پەیمانگەکانی ڕووسیا چارەسەرێکیان بۆ نەخۆشیی ڕەنگکوێری دۆزیوەتەوە، ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشییەکەن و توانای جیاکردنەوەی ڕەنگەکانیان نییە،  دەتوانن لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی "بینینی دوو ڕەهەندیی ڕەنگەکان" وێنەکان بە ڕەنگی سرووشتیی خۆیان ببینن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: داهێنەران لەڕێگەی بەکارهێنانی چەند وێنەیەکی تایبەت هەڵسەنگاندیان بۆ کەسانی ئاسایی و تووشبوو بە ڕەنگکوێری کردووە، دەرکەوتووە 95%ـی بەشداربووان کە کەسانی ئاسایی بوون ڕەنگەکانی ناو وێنەکانیان بەشێوەی سرووشتی بینیوە، هاوکات لە 90%ـی بەشداربووان کە تووشبووی ڕەنگکوێریی بوون ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ڕەنگەکانی ناو وێنەکانیان بەشێوەی ئاسایی و سرووشتی بینیووە.

زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 300 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان کێشەی جیاکردنەوەی ڕەنگەکانیان هەیە و بەم هۆیەشەوە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و سەیرکردنی تەلەڤیزیۆندا تووشی کێشەی جیاکردنەوەی ڕەنگەکان دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ