
چەند هێلکەیەکی کوڵاو
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەکی زانستی تیشکی خستۆتە سەر ئەو بیروڕا باوەی کە گوایە خواردنی هێلکە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆڵیسترۆڵی خوێن، توێژینەوەکە پێچەوانەی ئەم ڕایە دووپاتدەکاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری "ئەمریکن جۆرناڵ ئۆف کلینیکال نۆتریشن" بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی پزیشکیدا کردووە و ڕۆژانە دوو هێلکەیان خواردووە، ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی 'ئێڵ دی ئێڵ'ـیان کەمبووەتەوە، بەمەرجێک کە خواردنەکانی دیکەیان ڕێژەی چەوریان کەمتر بێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: جۆن باکلی نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، کاتێک باس لە نانی بەیانی دەکرێت هێلکە پێکهاتەیەکی سەرەکییە، گۆشتی قاشکراو یان سۆسیج ئەوانە زیاتر کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکەن، هێلکە خۆراکێکی ناوازەیە، بەو پێیەی ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی زۆرە بەڵام چەوری زیان بەخشی نییە.
زانیاریی زیاتر: توێژینەوەکە سێ شێوازی ڕجیمی جیاوازی خستووەتەڕوو، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش کەمبووەتەوە لەکاتی پەیڕەوکردنی ئەو ڕێجیمەی کە ڕۆژانە دوو هێلکە لەخۆدەگرێت، بەراورد بە دوو ڕێجیمەکەی تر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لێدوانی نوێی سوودانی لەبارەی مووچە
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق نۆ ڕۆژ پشوو ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
دادگەی فیدراڵی سکاڵایەکی دژی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕەتکردەوە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
تورکیا دەست بە دانوستانێکی نوێ لەبارەی نەوت لەگەڵ عێراق دەکات
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی شەڕەوە نرخی کیلۆیەک هەنگوین لە غەززە گەیشتووەتە 100 دۆلار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
21 تەممووز
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
21 تەممووز
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
21 تەممووز
دیمەنی ڕازاندنەوەی قەڵای هەولێر بەبۆنەی تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر
21 تەممووز