لێدوانی نوێی سوودانی لەبارەی مووچە

شەیری بکە لە:
لێدوانی نوێی سوودانی لەبارەی مووچە

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی حکومەتی فیدراڵی لە جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت پرسی مووچە، بەندە بە پابەندبوونی تەواوی حکومەتی هەرێم بە ئەرکە داراییەکانیەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 2025-7-22، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام دا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەی (550) کرد، کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی ڕۆژی 17ـی تەممووزی 2025دا دەرچووە و تایبەتە بە چارەسەرکردنی دۆسیە دارایی و کارگێڕییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

 

لە هەمان کاتدا: محممەد شیاع سوودانی، ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند کە بوونە هۆی دەرچوونی بڕیارەکە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سوودانی جەختی لەسەر گرنگیی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بە جێبەجێکردنی ئەرک و پابەندییە داراییەکانی بەپێی یاسا و دەستوور، تاکو وەزارەتی دارایی فیدراڵیش لەلایەن خۆیەوە بتوانێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی بەردەوام بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ