كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی شەقامێکی سەرەکی ناو قەڵای هەولێر.
ئاڤا نیوز
كارەكانی نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر نزیكە لە تەواوبوون و سەرجەم خاڵەكانی سەلامەتیی شەقامە سەرەكی و كوچە و كۆڵانە فەرشكراوەكانی نێو گەڕەكەكانی قەڵا تەواوكراون، بە وتەی سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر، ئێستا قەڵا بۆ گەشتیار و ئەو هاووڵاتیانەی سەردانی دەكەن سەلامەتترە و لە دیوی ناوەوەی جوانترە.
وێنە گەورەکە: نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، دەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن یونسكۆوە وەك یەكێك لە شوێنەوارە بایەخدارەكانی جیهان پۆلێن كرا. ئامانجەكە ئەوەیە قەڵاكە ببێتە ڕووگەیەكی گەشتیاریی گرنگ بۆ گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.
لێدوانی فەرمی: فەلاح حەسەن، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر بەوەكالەت ڕایگەیاند، نزیكەی 95%ـی خاڵەكانی شەقامی سەرەكی و كوچە و كۆڵانەكانی ناو قەڵای هەولێر دوای چەندین ساڵ كاركردن، تەواوبوون و كارەكانی نۆژەنكردنەوەی قەڵا، قۆناغێكی دیكەی گرنگی بڕی و ئێستا لە دیوی ناوەوەی سەلامەتترە و جوانترە.
گرنگترین ئەو پرۆژانەی لە ماوەی ڕابردوودا لەنێو قەڵای هەولێر جێبەجێ كراون:
٠ نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەڵا و كۆڵانەكان و بەردڕێژكردنیان بە ستانداردی جیهانیی شوێنەواری كەلەپووری.
٠ نۆژەنکردنەوەی حەمامی قەڵا کە کۆنترین حەمامی هەولێرە و كارەكانی نۆژەنكردنەوەی، لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پشتیوانیی دارایی دەکرێت.
٠ ڕووناككردنەوەی دیوی دەرەوە و ناوەوەی قەڵای هەولێر و شەقام و كۆڵانەكانی.
٠ نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە خانووە گرنگەكانی نێو قەڵای هەولێر.
ئەو پرۆژانەش لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەكرێن:
٠ زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی.
٠ گۆڕەپانی بەردەم دەرگای سەرەکیی قەڵا نۆژەن دەکرێتەوە و بەردڕێژ دەکرێت.
٠ پلانیش هەیە چایخانەیەکی کولتووری و چێشتخانە و هۆتێلێكیش لە قەڵا دروست بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
بەشێک لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن
- تەندروستی
- 50 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت ڕێگری لە فرۆشتنی شیری دایک بکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا بیانووی نوێ بۆ نەناردنی مووچە دەدۆزێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت ڕێگری لە فرۆشتنی شیری دایک بکرێت
50 خولەک لەمەوپێش
گۆمی کانی بەرازان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبوژێنرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
عادل هەورامی لە ڕێگەی ئاڤاوە نوێترین بەرهەمی بڵاو دەکاتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەتاتەی هەولێر هەناردەی ئەفریقا دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامێری پشکنینی MRI دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی پیاوێکی ئەمریکی
20 تەممووز
- کولتوور
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
عادل هەورامی لە ڕێگەی ئاڤاوە نوێترین بەرهەمی بڵاو دەکاتەوە
- کولتوور
- 16 تەممووز
خدر سابیر "قلەکەم" بڵاو دەکاتەوە