خدر سابیر "قلەکەم" بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

هونەرمەند خدر سابیر کە گۆرانی لەسەر شێوازی (ڕاپ) دەچڕێت، دەڵێت، دەمەوێت لە ڕێگەی ڕاپی کۆمیدی خەندە بخەمە سەر لێوی خەڵک.

 

ئەوەی پیویستە بیزانیت:  هونەرمەند خدر سابیر، کە بە خدر هارمۆنیی ناسراوە، ڕاپەرێکی کوردە و ستایلێکی تایبەتی هەیە و ڕاپەکانی بەشێوەی کۆمیدی دەچڕێت و لە گەشتی هەواڵە کولتوورییەکانی ئاڤا باسی کارەکانی کرد.


 
لێدوانی فەرمی: هونەرمەند خدر سابیر بە ئاڤا میدیای گوت: لە خێزانێکی هونەری گەورە بووم، باوکم، مام، برا و برازایەکانم هەر یەکێک لە بوارێکی هونەری کار دەکەین.


ئەو دەڵێت، "لە منداڵیەوە ئارەزووم لە هونەری کۆمیدیا بوو، سەرەتا بە شانۆی کۆمیدیا دەستم پێکرد، بەڵام هەستم کرد لە بواری کۆمیدی ڕاپ نەبوو، بۆیە زیاتر کارم لەسەر ئەو ستایلە کرد. دەشڵێت، دەمەوێت لەڕێگەی هونەری ڕاپی کۆمیدی خەندە بخەمە سەر لێوی خەڵک.

 

زانیاریی زیاتر: خدر سابیر، دوایین بەرهەمی ڕاپێکی کۆمیدیە  بە ناوی 'قلەکەم'.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە مانگی ڕەمەزانی ڕابردوو خدر سابیر ڕاپێکی بە ناوی (ڕەمەزان) بڵاوکردەوە و زیاتر لە ملیۆن و نیوێک بینەری هەبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: