هەرێمی كوردستان و ئەمریكا هاوڕان لەسەر پێویستیی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

شەیری بکە لە:
هەرێمی كوردستان و ئەمریكا هاوڕان لەسەر پێویستیی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و كونسوڵی گشتیی ئەمریكا

ئاڤا  نیوز

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كۆ بوونەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد.

وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 26-7-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی كوردستان كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویكردەوە: سەرۆكوەزیران سوپاسیی پشتیوانیی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و بەتایبەتی سوپاسی کونسوڵی گشتیی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدان و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا. 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزبوونی پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ