وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ستایشی كوردستان دەكات لە بەرەوپێشچوونەكانی بواری وزە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ستایشی كوردستان دەكات لە بەرەوپێشچوونەكانی بواری وزە

د. سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ناتاشا فرانچێسكی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک

ئاڤا نیوز


یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك، بەرەوپێشچوونەكانی هەرێمی كوردستان لە پرسی وزە بەرز دەنرخێنێت، پشتگیری لە ئامانجە ئابوورییە هاوبەشەكانی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان دەكات.

چیرۆكی سەرەكی: لەمیانی سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، د. سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ناتاشا فرانچێسكی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک کۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوكراوەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین بەرەپێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان و بەرنامە لەپێشینە و بەپەلە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كرا، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتیوانییەكانی ئەمریكا لەپێناو سەقامگیری ناوچەكە دەربڕی.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر ئەمڕۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵادەستی وزە لە كۆشكی سپی كۆبووەوە، تێیدا گفتوگۆی بونیادنەرانە لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كرا، بەتایبەت پرسی فراوانكردنی هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكانی بواری وزە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ