پزیشکیان: بگەڕێنەوە وڵات فەرشی سوورتان بۆ ڕادەخەین

شەیری بکە لە:
پزیشکیان: بگەڕێنەوە وڵات فەرشی سوورتان بۆ ڕادەخەین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری ئێران داوایەک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە وڵاتیان جێهێشتووە دەڵێت: بگەڕێنەوە فەرشی سوورتان بۆ ڕادەخەین و کارمان پێتان نییە. 


وێنە گەورەکە: بەهۆی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکانی ئێران، بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ئێرانیان جێهێشتووە و مافی پەنابەریان لە وەڵاتانی ڕۆژئاوا وەرگرتووە، ئەوان دەترسن لەوەی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بەڵام سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە دڵنیایی دەدات. 

لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: پێویستە چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ هاووڵاتییانمان دروست بکەین کە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتن تا بە ئاسانیی و بەبێ ترس بگەڕێنەوە. 

- بۆ گەڕانەوەی خەڵکانی وڵاتەکەمان پێویستیمان بە هەماهەنگییەکی فراوان هەیە لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و هەواڵگریی، چونکە سەرمایەکی بەنرخی نیشتمانن. 


- کۆتایی بە نیگەرانی هاووڵاتییانمان دەهێنن کە ساڵانێکە ناتوانن بگەڕینەوە و ترسیان هەیە. 

- ئێمە فەرشی سوور بۆ ئەوانە ڕادەخەین کە دەگەڕێنەوە ئێران و هیچ کارێکمان پێیان نییە و مافی خۆیانە لەم وڵاتە بن. 

زانیاریی زیاتر: لە 14ـی تەممووزدا، پزشکیان لە پەیامێکدا بۆ ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات نووسیبووی: دەبێت بەیەکەوە کاربکەین بۆ شکۆمەندی وڵاتەکەمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ