ڕێگایەکی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەی مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە کارا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێگایەکی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەی مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە کارا دەکرێت

ڕووکاری ئەپڵیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندن. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەمەودوا مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ناو ئەپڵیکەیشنی ئی - هەڵسەنگاندن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان بکەن.

وێنە گەورەکە: ئی-هەڵسەنگاندن خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵی تایبەت بە کەرتی پەروەردەیە و پێکهاتووە لە ئەپڵیکەیشنێک وردەکاری پرۆسەی پەروەردەی لەخۆگرتووە، هەموو قوتابیان و مامۆستایان ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕی تایبەت بەخۆیان هەیە.

لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مامۆستا و فەرمانبەران لە کەرتی حکومی و ناحکومی، دەتوانن لەماڵەوە و لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئی-هەڵسەنگاندن بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانتان بکەن.

"هەر نووسراوێک بۆ وەزارەتی پەروەردە دێت، مامۆستایان و فەرمانبەران لەڕێگەی ژمارەی نووسراوەکە بەئاسانی دەتوانن بێ هیچ تێچوویەکی ڕێگا و بێ هیچ ماندووبونێک لەماڵەوە ئاگاداری ئەنجامی نوسراوەکەیان بن".

زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە زیاتر وتی، لەڕێگەی ئی - هەڵسەنگاندن مامۆستایان و فەرمابەران دەتوانن لەماڵەوە ئاگاداری رۆژ و کات و خولەک و ناوی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بن کە کار لەسەر نوسراوەکەیان دەکات، هەر جوولەیەک لەمامەڵەکەیان لە نێوان فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو وەزارەت هەبێت بە نووسینگەی وەزیریشەوە دەتوانن ئاگاداری بن، تا دەگاتە کۆتا ئەنجامی وەڵامدانەوە. 

باکگراوند: لە ڕۆژی 2025-01-13، خزمەتگوزاریی دیجیتاڵیی ئی - هەڵسەنگاندن ڕاگەیێنرا، ئەمساڵیش ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی نۆی بنەرەتی و 12ـی ئامادەیی لەڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنە ڕاگەیێنران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ