خالید شوانی: بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکان کاری پێ ناکرێت

شەیری بکە لە:
خالید شوانی: بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکان کاری پێ ناکرێت

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڵاوکرایەوە تیایدا هاتبوو، زمانی کوردی لە وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان و وەرگێڕان لە کاتی تاقیکردنەوەکان قەدەغەیە، وەزیری دادی عێراق دەڵێت: بڕیارەکە کاری پێ ناکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 15-7-2025 د. حەیدەر عەبد زوهد، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە و بۆ زانکۆ ئەهلی و حکومییەکانی کەرکووک، موسڵ و دیالەی ناردووە. سەرجەم زانکۆکان پابەند دەکات زمانی فەرمی لە پرسیاری تاقیکردنەوەکان عەرەبی و ئینگلیزییە، بەهەموو شێوەیەک زمانی کوردی لە وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوە و تەنانەت وەرگێڕانیش قەدەغە دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری داد بە تەلەفۆن پەیوەندی کردووە بە وەزیری خوێندنی باڵای عێراق. بڕیار درا کێشەکە چارەسەر بکرێت و تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.

کاردانەوەکان: دوای دەرچوونی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەم بڕيارە پێشهاتێکی مەترسیدارە، سەرپێچی یاسا و دەستوورە".

لەلایەکی دیکەوە: ئەکادیمیای کوردی بڕیارەکەی شەرمەزار کرد و داوای کرد وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای لێبوردن لە کوردستان بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ