وەزارەتی ڕۆشنبیری: ئیدانەی هەر هەوڵێکی دژ و نەیار بە زمانی کوردی دەکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی ڕایدەگەیێنێت، "ئیدانەی هەر هەوڵێکی دژ و نەیار بە زمانی کوردی و بەکارهێنانی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەکەین. سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، داوا دەکەین دامەزراوە دەستوورییەکانی عێراق بەرپرسانی دەرکردنی ئەو بڕیارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاری ژمارە (6496)ی ڕۆژی 15ـی تەمموزی 2025ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، ئاراستەی زانکۆکانی موسڵ، کەرکووک و دیالەی کردووە، فەرمانیکردووە، پرسیاری تاقیکردنەوەکان نەکرێنە کوردی و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە زمانی خوێندن عەرەبییە و ئەو بابەتانەی ئینگلیزین، دەبێت تەنیا ئەو دوو زمانە بەکار بهێنرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئیدانەی هەر هەوڵێکی دژ و نەیار بە زمانی کوردی و بەکارهێنانی لە ناوەندەکانی خوێندن و دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەکەین.
- بەداخەوە، بە بڕیاری ژمارە (6496)، ڕۆژی چوارشەممە، 16ی تەممووزی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ئاراستەی زانکۆکانی مووسڵ، کەرکووک و دیالەی کردووە، فەرمانیکردووە، پرسیاری تاقیکردنەوەکان نەکرێنە کوردی.
- دەرکردنی ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی ماددەی (٤) بڕگەی یەکەمی دەستووری عێراق، زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی، زمانی فەرمییە لە دەوڵەتدا.
- ئەو بڕیارە پێچەوانەی ماددەکان و ناوەڕۆکی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2014ی تایبەت بە زمانە فەرمییەکانی عێراقە کە لە ژمارە (4311)، ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق لە شوباتی 2014 بڵاوکراوەتەوە و لە ماددەی سێیەمی یاساکەدا زۆر بە ڕوونی هاتووە، زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا.
- وێڕای ئیدانەکردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، "داواکارین لە دامەزراوە دەستوورییەکانی عێراق، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، ئیدانەی هەر جۆرە بڕیارێکی نادەستووری لەو شێوەیە بکەن و بەرپرسانی دەرکردنی ئەو بڕیارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی بکەنەوە".
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ ئاریان سەڵاحەددین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان گوتی: دەرکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکان لە زانکۆکانی کەرکووک، موسڵ و دیالە، بڕیارێکی سەرپێی نەبووە، بەڵکو دوای پێکهێنانی لیژنەیەک و بەدواداچوون بووە، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت، نیازپاکییەک بۆ پابەندییە دەستوورییەکان لە ئارادا نیە.
وتیشی، ئەو بڕیارە لەڕووی سیاسیی و داراییەوە سەرپێچی و پێشێلکاری بەندە دەستوورییەکانە، لەڕووی فەرهەنگی و کولتووریشەوە دژایەتی زمان و کولتووری کوردی دەکات.
لەهەمان کاتدا، ئەو بڕیارە لێکەوتە و کاریگەریی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە و کودەتایەکی ڕوونە بەسەر ئەو هەموو دەقە دەستووری و یاساییانەی لە بارەی هاوشانی زمانی کوردی و عەرەبی لە دەستوور و یاساکارپێکراوەکانی عێراقی فیدراڵدا چەسپێنراون.
ڕوونیشی کردەوە، "دەبێت لە ئاست پێشێلکارییە یاسایی و دەستوورییەکان چاوکراوە بین و مافە سیاسیی، دارایی، یاساییەکان، کولتووری، ڕۆشنبیریی و فەرهەنگییەکانمان دەبێت بپارێزین و بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانی فیدراڵی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی نایاسایی ببینەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەو بڕیارە هەر زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە و بڕیارەکە ڕاگیرا و تاقیكرنەوەكانیش بەهەمان میكانزمی ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای زیاتر لە سەدەیەک جۆرێکی دەگمەنی پڵنگ لەدایک دەبێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"ئەندازیاری هەماهەنگیی" نێوان حەشدی شەعبی و فیرقەی چوارەم دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاسمانەوە هاوکاری دەگەیێنرێتە غەززە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
د. خەتاب ئەحمەد: زمانی عەرەبی لە بەش و کۆلێژەکان ڕادەگرین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای زیاتر لە سەدەیەک جۆرێکی دەگمەنی پڵنگ لەدایک دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نەبوونی متمانە وەزیری بەرگریی ئەمریکا پلە بەرزکردنەوەی ژەنەڕاڵێکی ڕاگرتووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چین ڕۆبۆت دەکاتە پۆلیسی هاتووچۆ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەڵەکچی لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم یەکەمی سەر بەشەکەی دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای زیاتر لە سەدەیەک جۆرێکی دەگمەنی پڵنگ لەدایک دەبێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"ئەندازیاری هەماهەنگیی" نێوان حەشدی شەعبی و فیرقەی چوارەم دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاسمانەوە هاوکاری دەگەیێنرێتە غەززە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
د. خەتاب ئەحمەد: زمانی عەرەبی لە بەش و کۆلێژەکان ڕادەگرین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ پارێزگای عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کرایە پشووی فەرمی